|
Wednesday, May 05, 2004
گه‌وره پیاو كه‌سێكه دڵی منداڵ بێت و هیچی‌تر.
:: Link ::
|
...................................................................................................................................Monday, May 03, 2004
ئه‌رده‌ڵانی تاسه
كه‌ێ پیرێ ساڵم؟ كه‌ێ پیرێ ساڵم؟ من پیرێ وه‌حشه‌ت شه‌وگارێ تاڵم هه‌وا ژاراوی، زه‌وین زووخاوه جاده‌كان تاریك، ئاسمان زاڵم كووچه پڕ دووكه‌ڵ هه‌ناسه‌ێ تاسه‌م شار بێ تۆ چۆڵه، جا چۆن نه‌ناڵم شه‌وگارم سرپه، رۆژم ئاسنه ئه‌م باره قۆرسه، بڕیگیه باڵم یاكه‌ریمێ بووم له په‌ناێ با‌ڵت هێلانه‌م خاپوور، وێرانه ماڵم ئه‌سپه وه‌حشیه‌كه‌ی ده‌شتی چاوت بووم ئیسه پاشكیاگ، سووتیاگه یاڵم دواێ تۆ له دووریت هه‌ر هیچ ئه‌پێوم خاڵی و پڕسۆز، چما شمشاڵم نه گورانیبێژ، نه مه‌داحێ كه‌س نه برسی ساقی، نه خه‌ت و خاڵم ئه‌گه‌ر بییه‌ن پێم "كه‌وسه‌ر" و "عه‌ده‌ن" به‌هه‌شتم حه‌رام، نه‌وی له پاڵم كه‌ێ پیرێ ساڵم؟ ساڵه پیر بووگه دڵ نه‌و نه‌مامه، من هیشتا كاڵم تاڵ تاڵ جه‌سه‌كه‌م، هه‌ر به تاسه‌ته وێرانم، ره‌شم، تاریك و تاڵم چاوم تینگ تۆ، دڵم به خۆرپه ئاواسه حاڵم، ئاواسه حاڵم
ن.خ – 2004 سنه بۆ ئه‌وه‌ڵین ساڵی كۆچی دوواییت كه من پیر بووم و تو زه‌مانت راوه‌ستاند.
:: Link ::
|
...................................................................................................................................Sunday, April 25, 2004
- ئاخ‌خ‌خ‌خ‌خ كوردستان... هاوار... هه‌ێ دا... هه‌ێ بێدا... هۆهۆهۆ هۆۆۆۆ كوردستان... - وادیاره زۆر به داخی بۆ كوردستان؟ - به‌ڵێ. بۆ خه‌ڵكی چه‌وساوه و به‌دبه‌خت و قۆڕ به‌سه‌ر و بێ ده‌سه‌ڵات و هه‌ژار و داماو و به‌سته‌زمانی كوردستان وا ناتوانن به زمانی زگماكی خۆێان وه‌ك من قسه بكه‌ن. - باشه جا ده‌ته‌وێ چی بكه‌ی بۆ ئه‌م خه‌ڵكی چه‌وساوه؟ - كۆمپانیایه‌ك رێ ده‌خه‌م، گورانییه‌كانم پێیان ده‌فرۆشم. - ئاخ كوردستان!
:: Link ::
|
...................................................................................................................................Thursday, April 22, 2004
هه‌ژاریت... له میوانیێك - ببوره- شتێكت لێ ده‌ر ئه‌چێت. ده‌ڵێن: "عه‌مر"ت نه‌مێنێت! چه‌نده بێ‌ته‌ربییه‌ت و نه‌فامه! ناتوانێت خۆێ ڕابگرێت. قۆڕ به سه‌رت بۆ شه‌رم و حه‌ێات... تف به رووت...! ده‌وڵه‌مه‌ندیت... له میوانیێك - ببوره- شتێكت لێ ده‌ر ئه‌چێت. ده‌ڵێن: به به! چه‌نده ئه‌م پیاوه "خاكی" و خۆماڵیه! بزانه به ئه‌و هه‌موو پاره و ماڵ و سه‌روه‌ته‌وه قه‌ت خۆێ ناگرێت. وه‌ك بڕێ كه‌س خۆێ نه‌گۆڕیوه! هه‌ر وا خاكی و "مه‌ردمدار"ه! دیت؟ "با" هه‌ر ئه‌و "با"ێه. جا "جیاوازی چینایه‌تی"یه كه نرخی بۆ داده‌نێت!
:: Link ::
|
ئه‌گه‌ر وتت فه‌رقی توركیا و كوردستان چییه؟ توركیا وڵاتی هه‌ێه و تا كه‌سێك له وڵاتی دیتران بڵێت: "یاخچی" به كه‌ێف و خۆشییه‌وه ده‌ڵێ: ئه‌وه توركه په‌س ئه‌و وڵاته گشتی توركن و له خۆمانن و هی ئێمه‌یه (وه‌كوو كه‌ركووك و قێبرێس و هتد)... پشتیوانی زۆریشی لێ ده‌كه‌ن. به‌ڵام ئێمه‌ێ كورد وڵاتمان نییه و ده‌مانه‌وێتیش و شتێك وا روو بدات، ده‌پرسین: خه‌ڵكی كوێیت؟ كام ناوچه؟ كام گوند؟ كام شار؟ كام دێ؟ (سه‌روو یا خۆاروو!؟) كام شه‌قام؟ كام گه‌ره‌ك؟ كام كۆڵان؟ كام ماڵ؟ كام درگا؟ كام.... كۆره ژه‌حری مار! كابراش له كوردایه‌تی په‌شیمان ده‌كه‌ین! ... جا ئه‌م ناوچه بۆ ئه‌و ناوچه و ئه‌م دێ تا ئه‌و دێ و ئه‌م كۆڵان تا ئه‌و كۆڵان یه‌كترین به كورد نازانین به‌ڵام كاتێك جێگاێ دروشم و كڵاو سه‌ر خۆ نیان بێت، نه‌خشه‌ێ كوردستانی گه‌وره تا كه‌نداوی فارس ده‌كێشین! ئێستا تێ گه‌یشتی بۆ هه‌موومان فارسی و توركی و عه‌ره‌بی زۆرتر و چاكتر قسه ده‌كه‌ین؟
:: Link ::
|
...................................................................................................................................Tuesday, April 20, 2004
- ئه‌له‌و؟... سڵاو خانم دوكتور. ببوره "ماڵه"وه توزێك نه‌خۆشه. ئه‌گه‌ر زه‌حمه‌ت نه‌بێت ته‌شریف بێنن. - كاكه گیان من ئیشم ماڵ و شت نییه. - مه‌به‌ستم "منداڵه‌كان" بوو. - من دوكتوری منداڵان نیم. دوكتوری ژنانم. - "خێزان"م عه‌رز كردی. - نێوی چییه؟ - وه‌ڵا... هه هه هه... هه... "كه‌یوانو"مه. - كه‌یوان خۆ پیاوه ماڵته! - حه‌یه حه‌ی!... ئاخر به تویش ده‌ڵێن دوكتور؟ هه‌ر هیچێك سه‌وات نییه. ئاخر كه‌ی "زه‌عیفه" ئه‌بێته دوكتور؟!
:: Link ::
|
...................................................................................................................................Sunday, April 18, 2004
ئێره سنه‌ێه ده‌نگی كۆماری ئیسلامی ئێران... تاتی مار گه‌سیێم... بی‌بی مار گه‌سیێم... ئێستا له ئێوه گوێگرانی خۆشه‌ویست داوا ئه‌كه‌ین به سروودێك ئێنقلابی ته‌وه‌جۆه فه‌رموون... سپی مار نییه و هه‌ێ هه‌ێ سیامار گه‌سیێم... به‌ڵێ به‌رێزان هیوادارین به دڵتان بووبێت. ئه‌م رۆژانه ئه‌یامۆڵاێه و خۆمان حازر ئه‌كه‌ین ده‌س له ناو ده‌س یه‌ك بچینه پاێ سنۆقی ئێنتخابات... ده‌ستم برد بۆ ده‌ستی وه‌ك كاڵه به‌ێ ئه‌له‌رزی وه‌ك كاڵه به‌ێ ئه‌له‌رزی... ئه‌مرۆ رۆژی خۆ پیشاندانی ئۆممه‌تی ئێمه له ئێنتخاباته و جارێكی دیكه به دوژمنان و ئێستێكبار جیهانی نیشان ئه‌ده‌ین كه ئێمه وه‌ك شاعێر ئه‌فه‌رمۆێت:... مه‌ملی مه‌مانی مه‌مۆ... هی خۆمه‌و ناێده‌م به تۆ... ئه‌مرۆ رۆژێكه كه سه‌ره‌نجی دۆنیا به ڕه‌یی خه‌ڵكی هه‌میشه له سه‌حنه‌ێ ئێمه راكێشاوه و هه‌موومان یه‌كدڵ و یه‌كده‌نگ پێكه‌وه ده‌لێین:... هه‌ێ خان خاس خه‌جیجه... ناو خاس خه‌جیجه... تا دوژمنانی وڵات و جیهانخۆره‌كان بزانن... مه‌مكوڵه‌ێ هه‌ناری باخه‌كه‌ێ هه‌جیجه... مه‌مكوڵه‌ێ هه‌ناری باخه‌كه‌ێ هه‌جیجه... هیوا؟ هیوا؟ رۆڵه خوا بتگرێت كه‌م ده‌س بنه به‌و زه‌بت و رادوێنه...
:: Link ::
|
...................................................................................................................................Saturday, April 17, 2004
- سڵام كاكه گیان. خاسی شكۆر؟ خه‌سه نه‌وی. دانێك "جاچكه"م پێ به - جاچكه؟ - داچكه - داچكه؟ - كۆره جاجك - جاجك؟ - ئه‌ێ برا جاچك - جاچك؟ - ئه‌ێ هاوار كۆره بنیشت - بنیشت؟ - هه‌ێ هه‌ێ برا... بنێشت - بنێشت؟ - كۆره ئه‌ێ هاوار سه‌قز، كۆره ئه‌ێ هاوار ئادامس... - ده‌ی بڵێی چیت ده‌وێ، ئیتر سه‌قز و مه‌ریوان چیته... كوردیه‌كه‌ت ته‌واو ناپۆخته!!
:: Link ::
|
...................................................................................................................................Friday, April 16, 2004
كاكی شۆڕشگێڕ! وه‌ڵاهی كوردستانێ كه تۆ ده‌تهه‌وێ به "مه‌مكۆڵانی به‌م په‌نجه" و "لاره لاره‌ێ مه‌مكانی" و"مه‌مكت سێوی سابڵاغه" رزگاری بكه‌ی، شارۆمه‌نده‌كانی یان ده‌بن به كۆرسێت‌فرۆش یان كێشكچی"جه‌نێت جه‌كسۆن" و "جێنیفێر لۆپێز"!
:: Link ::
|
قالۆچه‌كه خۆی ساویه شوشه‌ێك زه‌حله. به "له‌تر" رۆیشته لاێ كه‌وشه‌كه وتی: دێ پیاوی لێم ده... ده‌ی لێم ده... مێشووله‌كه‌یش نیشته سه‌ر تڵفه‌ی ترێ. كه هه‌ستا به "عه‌ربه‌ده" گیزاندی: نه‌بوو مێشووله‌كوژ؟ ئێستاش ده‌ستت داخه "ئابرا"... سه‌عاتێك دیكه وه‌ره‌وه بزانم ده‌لێی چی.
:: Link ::
|
...................................................................................................................................Thursday, April 15, 2004
كه‌سێك وتی: ئۆففففففف بمرم بۆ گه‌لی كورد... گه‌لی كورد رۆیشتن نیوه‌یان مردن. ئاغه هه‌ر هێشتا زیندووه.
:: Link ::
|
...................................................................................................................................Wednesday, April 14, 2004
- باه‌ه‌ه كاك سه‌لیم... چڵپ... چڵپ... چڵپ... ئه‌مه تۆ له كۆێیت به قۆربان؟ ديارت نييه. تۆ خۆ ماشه‌ڵا قه‌ڵه‌و بويت ئه‌وه بۆ وا زه‌رد و ناشيرين بووگیت؟ حاێ حاێ موی سه‌رت ته‌واو سپی بووه. ئه‌ێه ڕۆ تمشا؟ ئه‌وه سمێڵت بۆ نه‌ماوه؟ چی لێ هاتووه؟ تچ‌تچ‌تچ‌تچ... شاكه چاویلكه‌كه‌ی... به‌سته‌زمان خۆ تۆ جاران چاوت كز نه‌بوو. ئاخ ئاخ ئاخ... - ببوره كاكه گيان من كاك سه‌لیم نيم. به جێگاێ كه‌سێكی ديكه گرتووته. من شه‌مسه‌دینم. - حاك خوا لێت به زیا كات هه‌ێ! شۆخیباز!... ده‌ی ئیتر بۆ چی نێوت گۆڕيوه؟
:: Link ::
|
...................................................................................................................................Tuesday, April 13, 2004
به خێر بێن بۆ وێبلاگی سێ‌و! لێره‌دا Minimal و شه‌قلێ په‌قلێ ئه‌نووسم.
:: Link ::
|
...................................................................................................................................
|